چی ڕوو دەدات ئەگەر پێش خەوتن وەرزش بکەیت

پۆڵەتیک پرێس

ئەسکەندەر خالامانۆڤ ڕاهێنەری ڕوسی ئاشکرای دەکات، کە وەرزش کردن لە درەنگانی شەودا چەند کاریگەری لەسەر جەستە هەیە.

ئەو ڕاهێنەرە ئاشکرای دەکات بەسودترین کات بۆ وەرزش کردن بەیانیانە، هەتا کاتژمێرێک پێش نیوەڕۆ لەم ماوەیەدا جەستە زۆرتر چالاکە هەرچەندەئەمە پەیوەندی بە خودی کەسەکانەوە هەیە، کەس بۆ کەس جیاوازە هەندێک کەس هەیە لە ئێواراندا چالاکی زیاترە و وزەی زیاترە، وەرزش کردن لە کاتی درەنگانی شەودا کاریگەری لەسەر جۆری خەو دروست دەکات، هۆرۆمۆنەکانی بە شێوەیەکی زۆر دەتوێنێتەوە، هەروەها جەستە هەست ئەکا پێویستی بە چالاکی زیاترە، وەرزش کردنی بەهێز بە شێوەیەکی تایبەت کاریگەری دەکاتە سەر مێشک.

هەروەها وەرزش کردن لە ئێواران و لە شەودا سروشتی نیە، لە ڕوانگەی فسیۆلۆجیاوە، ئەو کەسانەی لە درەنگانی شەودا وەرزش دەکەن بۆ بەیانی، چالاک نین چونکە تا کاتێکی درەنگ لە جوڵەدا بوون.

بۆ ئەوەی ڕۆژێکی پڕ لە چالاکیت هەبێت، وزەیەکی باش لە لەشدا بێت باشتر وایە پێش کاتژمێر ١١ ی شەو بخەویت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا