پێشبینی هەڵکشانی ژمارەی مردن بە کۆرۆنا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسی هەرێمایەتی سەر بەرێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا، پێشبینی دەکات ژمارەی مردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لە هەڵکشانی زیاتر بکات لەنێو وڵاتانی ئەوروپیدا.

هانس کلوگ، بەرپرسی هەرێمایەتی سەر بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەئەوروپا، لەچاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ئاژانسی (AFP) وتوویەتی؛  مانگەکانی ١٠ و ١١ بۆ ئەوروپاییەکان قورس دەبێت و پێشبینی دەکرێت ژمارەی مردن بە کۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بکات.

ئەم پێشبینییەی کلوگ لە کاتێکدایە کە کۆی گشتی جیهانی بەتووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 29 ملیۆن نزیک بووەتەوە و هاوکات کۆی گشتی گیانلەدەستدان بە پەتای کۆڤید – 19 گەیشتووەتە 921 هەزار و 437 کەس .

لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردووەوە، زیاتر لە 210 وڵات و هەرێم ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

هانس کلوگ

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا