سوود و زیانەکانی هەنجیری وشک لە ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

هەنجیر یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ماددە سوودبەخشەکان، هەنجیری وشکیش هیچ جیاوازییەکی نییە و سوودێکی زیاتریشی هەیە، بەتایبەتی خواردنی هەنجیری وشک بۆ ئەو کەسانەی بەرۆژو دەبن سوودێکی زۆری هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان.

فوائد التين المجفف للإنجاب وزيادة الخصوبة

سوودەکانی خواردنی هەنجیری وشک لە ڕەمەزاندا:

هەنجیری وشک کالۆری، ڤیتامینەکان، کانزاکانی زیاتر تێدایە بەراورد بە هەنجیری فرێش، لەگەڵ ئەوەشدا ڕیشاڵەکانیشی زیاتر تێدایە یارمەتی تێربوون دەدات بۆیە سوودێکی زۆری بۆ کەسانی بەڕۆژو هەیە، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانە جیاوازەکان، هەنجیری وشک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین شەش و مس گرنگیەکی زۆری بۆ کردارەکانی لەش هەیە، وزە بەلەش دەبەخشێت و یارمەتی دروستبوونی خانەکانی لەش دەدات.

ما فوائد التين المجفف للحامل؟ | سوبر ماما

لەگەڵ ئەوەی هەنجیری وشک سوودێکی زۆری هەیە بەڵام زۆر خواردنیشی زیانی دەبێت لەوانە:

-هەنجیری وشک ڕێژەیەکی زیاتر شەکر و کالۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ڕێژەیەکی گونجاو بخورێت.

-هەنجیری وشک قورسە بۆ هەرس کردن و زۆر خواردنی دەبێتە هۆی ئاوسانی سک.

-زۆر خواردنی زیانی بۆ تەندروستی جگەر، گورچیلە و ڕیخۆڵەکان دەبێت.

تعرف على أضرار التين المجفف | الوفد

-هەنجیری وشک دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، بۆیە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی سکچوون یان کێشە بۆ کرداری هەرس دروست دەکات.

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کەی، بۆیە ئەو کەسانەی جەڵتەی دڵیان هەیە پێویستە لە خواردنی ڕێژەیەکی زۆر هەنجیری وشک یان هەر خواردنێکی دیکە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کەی دووربکەونەوە هەتا توشی کاریگەری لاوەکی نەبنەوە.

-هەندێک کەس هەستیاریان بە هەنجیری وشک هەیە، بۆیە دەبێت ئاگادار بیت و ڕێژەیەکی زۆری لێنەخورێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا