سوودەکانی هەندێک میوەی هاوینە

پۆڵەتیک پرێس

وەرزی هاوین بەوە ناسراوە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و ڕۆژگار درێژ دەبێت، بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی ڕۆژانە پێویست بە رێژەیەکی زۆر وزە دەبێت.

خواردنی میوەکان بەڕێژەیەکی گونجاو سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، ڤیتامین و وزە بە لەش دەبەخشێت، لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.

سوودەکانی هەندێک میوەی وەرزی هاوین:

-سوودەکانی مانگۆ
یەکێکە لە میوە هاوینەکان، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە، یارمەتی کەم کردنەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن دەدات.

ما فوائد المانجو - موضوع

-سوودەکانی ئەنەناس
ئەنەناس بە سەرچاوەیەکی سەرەکی مادە سودبەخشەکان دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و مەگنسیۆم، وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت.

-سوودەکانی شوتی
یەکێکە لە گرنگترین میوە هاوینەییەکان، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەخۆ دەگرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان، ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و وشکبونەوەی لەش دەکات.

هؤلاء .. أشخاص ممنوعون من تناول البطيخ - البيان الصحي - حياة - البيان

-سوودەکانی ترێ
هەموو جۆرە ترێکان تایبەتمەندی دژەئۆکسانیان هەیە، ڕێگری لە نەخۆشیەکانی شەکرە، شێرپەنجە، دڵ، ئێسک و چاو دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان رێژەی کۆلیستڕۆڵ کەم دەکاتەوە.

اي انواع العنب افضل للصحة؟ - تعب

-سوودەکانی گێلاس
گێلاس سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسان و هەوکردنەکانە، چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە، زەهایمەر، شەکرە و زیادبوونی کێش دەکات.

ما هي فوائد الكرز الغذائية ؟ - مجلة هي

 

-سوودەکانی قەیسی
قەیسی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و ڤیتامینەکان، یارمەتی تەندروستی خانەکان و دڵ دەدات و ڕێگری لە جەڵتە دەکات، ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.

المشمش يقي من هذا المرض! - elmarada

-سوودەکانی هەنجیر
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی نەخۆشیەکانی دڵ دەدات، ڕۆڵێکی گرنگی لە هاوسەنگ کردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێندا هەیە.

أفضل أنواع التين في السعودية _ للشراء والبيع والتخزين أفضل الأسعار وأجود  الأنواع | موثوق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا