پۆڵەتیک پرێس
بادەم یەکێکە لە و چەرەساتانەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە توێژینەوە نوێیەکاندا دەرکەوتووە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ڕێژەی ئەنسۆلین و کۆلیستڕۆڵ هەیە و سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشانی شەکرە و دڵ هەیە.
بەپێی توێژینەوە نوێیەکان ئەو کەسانەی ڕۆژانە پێنچ دەنک بادەم دەخۆن بۆ ماوەی سێ مانگ ئەوا یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی رێژەی شەکری خوێن و کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێنیان دەدات، بەمەش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات و ئەگەری مردنی لەناکاو بەهۆی ئەو نەخۆشیانەوە کەم دەکاتەوە.
زانایانی بەڕیتانی دەڵێن: زیاد کردنی بادەم بۆ سیستمی خۆراکی رۆژانە سوودی بۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، مادەی بۆلیفینۆل کە لە توێکڵی بادەمدا هەیە بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە هەوکردن و ڤایرۆسەکان دەکات.