چوار خواردن بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی برینی گەدە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی پسپۆڕ لە بواری خۆراک دەڵێت: خواردنەوەی قاوە، شەربەتە ترشەکان، خواردنەوە گازییەکان و بەهاراتە تون و سۆسەکان بە گەدەی بەتاڵ دەبنە هۆی برینی گەدە.

پسپۆڕەکە باس لەوە دەکات کافایین بە گەدەی بەتاڵ زیانی هەیە، بۆیە باشترە ماوەیەک دوای خواردنی نانی بەیانی قاوە بخورێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لە بەهاراتە تون و سۆسەکان لە بایانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ دووربکەونەوە، چونکە دەبنە هۆی هەوکردنی گەدە.

خواردنەوە گازیەکان بە گەدەی بەتاڵ یەکێکە لە خواردنەوە خراپەکان، بەردەوام خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی کرداری هەرس وەک هەوکردن و برینی گەدە، خواردنەوەی شەربەتە ترشەکان لە ژەمی بەیانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ هۆکارێکی دیکەیە بۆ کێشەکانی کرداری هەرس، پزیشکەکە جەخت لەوە دەکاتەوە لەجێی ئەوانە باشترە شەربەتە سروشتی و فرێشەکان بخورێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا