چارەسەری ڕەبۆو هەستیاری وەرزی

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاو کراوەکان زانایانی فەڕەنسا جەخت دەکەنەوە بەپێی ڕێگەی لۆران بێرت لە پەیمانگای باستەر لە پاریس لەگەڵ هاوکارە ئەمریکیەکانیان، کوتان دژی گەردیلە بڵآوبۆوەکانی ئینتەرلۆکین، دەتوانێت مشکەکانی تاقیگە بۆ ماوەی ١١ هەفتە لە توشبوون بە هەستیاری و ڕەبۆ بپارێزێت.

ڕەبۆ نەخۆشی درێژ خایەنی سییەکان یەکێکە لە باوترین نەخۆشیەکان لە جیهاندا، کە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس بە دەسیەوە دەناڵێنن، لە ٪٢٠ی توشبووان مەترسیەکی مامناوەندیان هەیە.

بەڵام لە ئێستادا چارەسەری دژە تەنەکانی IgE-IL-4, IL-13یەکێکن لەو چارەسەرانەی دەتوانن ئاستی نەخۆشیەکە کەم بکەنەوە بەڵام پێویستیان بە بەکارهێنانی هەتا هەتایی هەیە.

دوای تاقیکردنەوەی زانایان لەسەر چارەسەرەکان بۆیان دەرکەوت، بەکارهێنانی چارەسەری IL-4.IL-13کاریگەرییەکی تەواوی هەیە لەسەر دابەزاندنی ئاستی نەخۆشیەکە ماوەی ١٥ ڕۆژ لەسەر ئاژەڵان تاقیکراوەتەوە.

پسپۆڕان هیوای ئەوەیان هەبوو، دوای ئەوەی تاقیکردنەوەکە لەسەر مرۆڤ ئەنجام دەدرێت، ئەنجامێکی باش بە دەست دەهێنێت و ڕەنگە ببێتە چارەسەرێکی بنیچینەیی بۆ توشبوون بە هەستیاری وەرزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا