حەبێکی بچوک شێرپەنجە دیاری دەکات

پۆڵەتێک پرێس

زانایانی بەڕیتانیا، گەشەیان بە دروست کردنی حەبێک دا وەک کامێرایەکی بچوک بۆ ئاشکراکردنی وەرەم، هەروەها دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆکەو چارەسەرەکانی.

سەرچاوەکان ڕوونیان کردۆتەوە، کە ئەو حەبە بە کامێرای شێرپەنجە ناسراوە، کاتێک نەخۆش حەبەکە بەکار دەهێنێت تەواوی هۆکاری نەخۆشیەکانی بۆ دیاری دەکات.

هەروەها ئەوەشیان خستۆتە ڕوو کە لەماوەی پێنج کاتژمێردا، پشکنینەکان هەموو ئەنجامەکان دەردەخەن، دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا ئەم حەبەیان بۆ ١١ هەزار کەس دابین کرد، بۆ تاقیکردنەوە.

تاقیکردنەوەکە سەرکەوتنی بەدەست هێنا، کە بۆ دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن بەکارهارتبوو، هەروەها تیشکی ئێکس.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری Bowl Cancerجێنیفێف ئیدواردز، وتی کە ئەم حەبە کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت بۆ دیاریکردنی نەخۆشی شێرپەنجە، بە تایبەت ئەو کەسانەی نیشانەکانیان دیار نیە و پێویستە تاقیکردنەوەی زیاتریان بۆ ئەنجام بدرێت

ساڵانە٤٢هەزار حاڵەتی نوێی شێر پەنجە لە بەریتانیا تۆمار دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا