پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی خوێ لە هەموو خواردنەکانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنرێت، بێئەوەی بزانرێت ڕێژەی خوێی پێویست لە ڕۆژێکدا چەندە؟
پزیشکێکی ڕوسی باس لەو ڕێژەیە دەکات کە پێویستە لە ڕۆژێکدا بەکاربهێنرێت، پزیشکەکە دەڵێت: ڕێژەی خوێی پێویست لە ڕۆژێکدا پێنچ گرامە، بەڵام بەگشتی ڕۆژانە هەموو کەسێک 10 گرام بەکاردەهێنن، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداری ڕێژەی دیاریکراو بن، چونکە زیادەڕوی کردن تێیدا زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان.
ئەو کەسانەی توشبووی پەستانی خوێنن دەبێت لە کەسانی ئاسایی زیاتر ئاگاداری ئەو ڕێژەی خوێیە بن کە بەکاریدەهێنن و هەروەها دەبێت لەوانیش زۆر کەمتر بێت، پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە پێویستە لەڕۆژێکدا لە سێ گرام زیاتر بەکارنەهێنن.