زیانەکانی زیادەڕەوی کردن لە خواردنی کشمیش

پۆڵەتیک پرێس

کشمیش سەرچاوەیەکی سەرەکی وزە، ڤیتامین و کانزاکانە، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە، بۆیە لەبەشێکی زۆری خواردن و شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت و سوودێکی زۆری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت زیادەڕەوی تێدانەکرێت هەتا نەبێتە هۆی زیان.

پێکهاتەی کشمیش بەم جۆرەیە، ١٠٠ گرام کشمیش ٢٤٩ کالۆری تێدایە،١٦٪ کاربۆهیدراتە، ٢٦٪ پۆتاسیۆمە، ١٦٪ مسە، ١٦٪ مەنگەنیزە، ٨٦٪ ڤیتامینەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕەوی کردن لەهەموو شتێکدا زیانی لاوەکی دەبێت تەنانەت کشمیش.

سوودەکانی کشمیش:

-ڕێژەیەکی کەم چەوری تێدایە.

-سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و کانزا و دژەئۆکسانەکانە یارمەتی کرداری هەرس دەدات

-ڕێگری لە کەم خوێنی دەکات.

-ترشەکانی گەدە هاوسەنگ دەکات.

-ڕێگری نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە دەکات و پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.

-ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە

-هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە و ئێسک بەهێز دەکات.

الزبيب يحمي القلب والأوعية ويقي من السرطان | صحيفة الخليج

زیانەکانی زیادەڕەوی کردن لە خواردنی کشمیش:

-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، زیادەڕەوی کردن لە خواردنی ریشاڵەکان لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە کرداری هەرس، خواردنی ڕێژەیەکی زۆر کشمیش بێ خواردنەوەی ئاو هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوە و قورسی کرداری هەرس و تێکچوونەکانی دیکەی گەدە.

-کشمیش دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت، چونکە ئەگەری هەیە دژەئۆکسانەکان ببنە هۆی زیان.

-هەندێک کەس هەستیاریان بە کشمیش هەیە، لەو کاتەدا پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت هەتا نەبێتە هۆی هەستیاریەکانی وەک، خوێن تێزانی لووت، ئاوی لووت، قورسی هەناسەدان، کۆکە، سکچوون، ڕشانەوە، ئازاری سک.

-کشمیش ڕێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە، زیادەڕەوی کردن لە خواردنیدا دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا