پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ گەرمبوونی کەش و هەوا ئەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەکەن، کاڵەک یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
سوودە تەندروستیەکانی کاڵەک:
-دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی و بێتا کارۆتینەکانی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ گورچیلە هەیە، گورچیلەکان پاکدەکاتەوە، چارەسەری کێشەکانی و ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات.