ئەو خواردنەوە بێ کهولانەی زیان بە مێشک دەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

ناتالیا کرۆگلوڤا پسپۆڕی بواری خۆراکی ڕوسی ئاشکرای دەکات، هەندێک خواردنەوە هەیە، کاریگەری خراپ دەکاتە سەر ئەرکەکانی مێشک، هەرچەندە کهول لە پێکهاتەکەشیاندا هەیە.

ئەو خواردنەوانەش کە زیانێکی زۆر بە مێشک دەگەیەنن، ئەوانەن کە ڕێژەیەکی زۆر کافایین لە پێکهاتەیاندا هەیە.

پێویستیە بزانی کە بەتەنها قاوە نیە، چا و کاکاو و کۆکاکۆلا و پێپسی و، یەکێکن لەو خواردنەوانەی زیانێکی زۆریان هەیە، خواردنەوەی لە ڕادە بەدەریان دەبێتە هۆی دروست بوونی مەترسی.

بەپێی وتەکانی کرۆگلوڤا، کافایین هیج وزەیەک بۆ لەش دابین ناکات، تەنیا سیستمی دەمار و مێشک دەوروژێنێت، هاوکات ڕەنگە بیروەری مرۆڤ تێکبدا و سەرنج دانی قورس بکات.

وتیشی خواردنەوەی ڕێژەیەکەی زۆری کافایین، دەبێتە هۆی تێک چوونی سیستمی خەو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا