ئایا چای شلیک یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات؟

پۆڵەتیک پرێس

هێشتنەوەی کێشی نموونەی جەستە خەونی هەموو کەسێکە بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە خەڵکی ناچار کردووە بەشێکی زۆری کاتەکان لەماڵەوە بمێننەوە و لە وەرزشکردن دووربکەونەوە، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ زیادبوونی کێش، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی کێشی جەستەدا هەیە.

ئەو کەسانەی هەوڵدەدەن کێشیان داببەزێن دەتوانن سوود لە خواردنەوەی چای شلیک وەربگرن، چونکە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، ڤیتامین و کانزاکان، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە هەستی تێربوون زیاددەکات و کێش دادەبەزێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەری هەوکردنەکان دەکات.

فوائد شاي الفراولة للجسم - ثقف نفسك

چۆنیەتی ئامادەکردنی چای شلیک:

پێنج بۆ شەش دانە شلیک دوای شتنەوەی بەشێوەیەکی جوان ورد دەکەیت و دەیکەیتە مەنجەڵێک یان قۆڕییەکەوە، دوو کوپ ئاوی تێدەکەیت و لەسەر ئاگر دایدەنێیت، کاتێک دەستی بە کوڵان کرد یەک کەوچکی بچووک گەڵای چای سەوزی تێدەکەیت و ئاگرەکە دەکوژێنیتەوە و سەری دادەخەیت بۆماوەی سێ خولەک، دواتر دەیپاڵێویت و کەمێک هەنگوینی تێدەکەیت، پاشان ئامادەیە بۆ خواردنەوە.

هل يمكن أن يساعد تناول شاي الفراولة فى إنقاص الوزن؟.. اعرف الإجابة ...

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک