چەند رێگایەک بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش لە پایزدا

پۆڵەتیک پرێس

ئاناتۆلی ئالتشتاین زانای بواری ڤایرۆس رایگەیاند، چەندین رێگای جیاواز هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش لە وەرزی پایزدا.

بەپێی قسەکانی ئالتشتاین، بەر لە هەموو شتێک، بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی گرنگترین هەنگاون.

دەشڵێت: خواردنی ڤیتامین دی بەگوێرەی هەندێک لە توێژینەوە زانستییەکان هۆکارە بۆ زیادکردنی بەرگری لەش.

ئاماژە بەوەش دەکات، پەیڕەو کردنی سیستمی ژەمە خۆراکی هاوسەنگ و خەوتنی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی مادە کهولییەکان بەسودە بۆ زیادکردنی بەرگری لەش لە پایزدا.

ئالتشتاین باس لەوەش دەکات، گرتنەبەری ئەم هەنگاوانە تەنیا لە ئێستادا گرنگ نییە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە، بەڵکو لە بارودۆخی ئاسایشدا گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر ڤایرۆسێک کە دێتە جەستەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک