پۆڵەتیک پرێس
پڕۆتین کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن نییە، بەڵام کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان شەکر و کاربۆهیدرات هەیە، گرنگترین کاریگەری پڕۆتین بریتییە لە هێواشکردنەوەی کرداری هەرس ئەوەش ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات.
بەپێی ماڵپەڕی”eatingwell”، باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی پڕۆتین بۆ توشبووانی شەکرە بریتین لە:
-پاقلەمەنیەکان
پاقلەمەنیەکانی وەک پاقلە، نۆک، نیسک و بەزالیا دەوڵەمەندن بە پڕۆتینە ڕووەکییەکان و ڕیشاڵەکان، پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکەن و ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخەن بەوەش ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو دەکەن.
-فستق
سەرچاوەیەکی سروشتی پڕۆتینی ڕووەکی و ڕیشاڵەکانە سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە.
-ماسییە چەورەکان
ماسییەکانی وەک سەلەمون و تونە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ئۆمێگا3 یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە کەمدەکەنەوە.