پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان، توشبووانی دەبێت بەردەوام پشکنین بکەن بۆئەوەی ئاگاداری تەندروستیانبن، لە وەرزی زستاندا توشبووانی شەکرە دەتوانن ئەم خواردنانە بخۆن بێئەوەی ترسیان لە بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکری خوێنیان هەبێت.
توشبووانی شەکرە دەتوانن لە وەرزی زستاندا ئەم شەش خواردنە بێ هیچ ترسێک بخۆن:
-برنجی پڵاو
برنج یەکێکە لە خواردنە زۆر خۆشەکان لای توشبووانی شەکرە، چونکە دەبێت بەڕێژەیەکی گونجاو بیخۆن و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکەن، بۆیە باشترە برنج بە پڵاوی بخۆن.
-زەیتە تەندروستەکان
زەیتە تەندروستەکان دەتوانرێت بۆ سیستمی خۆراکی توشبووانی شەکرە زیادبکرێن.
-شیرەمەنیە کەم چەوریەکان
بابەتی شیرەمەنیە کەم چەوریەکانی وەک پەنیر و ماست ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن هیچ زیانیان نابێت و نابنە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.
-میوەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکان و وزەن.
-نۆک
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزا و ماددە سوودبەخشەکانە، بۆ توشبووانی شەکرە سوودێکی زۆری هەیە.
-جۆ
ئەو خواردنانەی لە جۆ دروستکراون سوودێکی زۆریان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکەن.