پۆڵەتیک پرێس
شوتی میوەیەکی هاوینەییە و خواستێکی زۆری لەسەرە ڕێژەیەکەی زۆر ئاوی تێدایە پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
پسپۆڕێکی تایبەتی بواری خۆراک ئامۆژگاری دەکات شوتی لە شەودا نەخورێت چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا منداڵی بچووک تا مەنی یەک ساڵ نابێت بیخوات و تا تەمەنی سێ ساڵیش دەبێت بە ئاگادارییەوە پێی بدرێت و لە 50 بۆ 80 گرام زیاتر نەبێت.
هەروەها کەسانی ئاسایی پێویستە زیادەڕەوی تێدانەکەن و ڕۆژانە لە چوار پارچە زیاتر نەخۆن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە و دەبێتە هۆی کێشەکانی کرداری هەرس، توشبووانی نەخۆشی شەکرەش پێویستە بە ڕێنمایی پزیشکی تایبەتی خۆیان بیخۆن.