پۆڵەتیک پرێس
گرنگیدان بەو خواردنانەی یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن هەنگاوێکی سەرەکی تەندروستیە، هەندێک لە ڤیتامین و کانزاکان گرنگییەکی زۆریان بۆ بەرگری جەستە هەیە و پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن.
ئەو کانزا و ڤیتامینانەی بەرگری لەش بەهێزدەکەن:
-ڤیتامین ئی
دژەئۆکسانێکی بەهێزە و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات لە بادەم، گوڵەبەڕۆژە، بندوق و عەلی بابادا زۆرە.
-ڤیتامین دی
ڕۆڵێکی گرنگی لە باشتربوونی کردارەکانی جەستەدا هەیە، تیشکی خۆر سەرچاوەیەکی سەرەکی و سروشتی ئەم ڤیتامینەیە لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێژەیەکی زۆر لە شیر، ماسی سەلەمون، تونە، ماکریل و دانەوێڵەکاندا هەیە.
-زینک
بەیەکێک لە گرنگترین کانزاکان بۆ جەستە دادەنرێت یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدات زیاتر لە چەرەساتەکان، تۆوەکان، دانەوێڵەکان، گۆشت، مریشک و پاقلەمەنیەکاندا هەیە.