ئایا خواردنەوەی ئاو ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

هەرچەندە خواردنەوەی ئاو لەهیچ کات و دۆخێکدا زیانی تەندروستی نییە، بەڵام ئایا خواردنەوەی ئاو ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە؟، ئاوسانی سک لەوانەیە بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە ڕووبدات و ناڕەحەتییەکی زۆر بۆ کەسەکان دروستدەکات.

بەشێوەیەکی گشتی ئاوسانی سک دوای ژەمە چەورەکان کە غازات دروستدەکەن، خواردنەوە گازی و پاقلەمەنیەکانەوە ڕوودەدات، لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە هەندێک کات بەبێ خواردنی ئەو جۆرە خواردن و خواردنەوە ئاوسانی سک ڕووبدات کە هۆکارەکەی لەوانەیە بەهۆی نەخۆشییەکانی کرداری هەرس، کۆڵۆن، بەکتریای گەدە یان کۆبوونەوەی هەوای زۆر بێت.

ئەگەر ئاوسانی سک بەهۆی کۆبونەوەی هەوای زۆرەوە ڕووبدات ئەوا خواردنەوەی ئاو سوودێکی زۆری لە کەمکردنەوەی ئاوسانی سکدا دەبێت و یارمەتی ئاسوودەبوون دەدات، لەکاتی خواردنی ئەو جۆرە خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە ئاو سوودێکی زۆری هەیە و ڕێگری لە قەبزی دەکات کە هۆکارێکی سەرەکی ئاوسانی سکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا