ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی پەنکریاس

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی وتە پزیشکە بەریتانیەکان، تێکچوونی سیستمی هەرسکردن ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشیەکی ترسناک

بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن، کاتێک کەسێک توشی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەبێت هەست بە سوتانەوەی سینگ و ئازاری ناو دەم وهەست کردن بە نا ئاسودەیی لە ناوسک دا، هەندێک کاتیش ڕەنگە ئەم نا ئاسودەییانە تا پشت درێژە بکێشێت، سەڕەرای هەموو ئەمانە ئازارەکە بەردەوامە، لە دویا نان خواردن یاخود پاڵکەوتن نەخۆش زیاتر هەست بە ئازار دەکات.

هەروەها یەکێک لە نیشانەکانیتر کە کەسێک توشی نەخۆشی شێر پەنجەی پەنکریاس دەبێت، ئەوە کە ڕێژەیەکی زۆر کێش لە دەست دەدات، بە هۆی ئەوەی نەخۆشەکە زۆر ئەڕشێتەوە ئارەزووی خواردنی کەم دەبێتەوەو، توشی قەبزی دەبێت.

پزیشکانی پسپۆڕ جەخت دەکەنەوە، لەسەر سەردانیکردن بۆ ئەنجامدانی پشکنین دوای دەرکەوتنی نیشانەکەن، تاوەکو کەسی توشبوو بە زوویی چارەسەری بۆ بکرێت.

شێرپەنجەی پەنکریاس لە ڕێگەی دروست بوونی گرێیەکی خوێنبەرەوە دروست دەبێت، هەندێک کات ڕەنگە نیشانەکان دەرنەکەون تا نەخۆشیەکە بە تەواوی گەشەدەسەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا