پۆڵەتیک پرێس
مانگۆ یەکێکە لە میوە بەناوبانگەکان لەجیهاندا زۆر دەخورێت و خواستێکی زۆری لەسەرە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە سوودی بۆ کرداری هەرس هەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر زیادەڕەوی تێدابکرێت چەندین زیانی تەندروستی دەبێت وەک:
-ڕێژەیەکی زۆر شەکری سروشتی تێدایە چونکە ئەم میوە بەبێ تویکڵەکەی دەخورێت ڕیشاڵی کەمە زیادەڕەویکردن تێیدا هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.
-لەوانەیە ببێتە هۆی هەستیاری وەک خورانی جەستە، سووربونەوەی پێست لە هەندێک حاڵەتی قورسیشدا لەوانەیە ببیتە هۆی کێشەکانی هەناسەدان.
-کالۆری و شەکری سروشتی زۆرە زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی کێش.