ئەو سەوزە و میوانەی نابێت بەیەکەوە هەڵبگیرێن

پۆڵەتیک پرێس

سەوزە و میوەکان بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و پزیشکەکان ئامۆژگاری دەکەن بەردەوام بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی بن، بەڵام هەڵگرتنی هەندێک لە سەوزە و میوەکان تەندروست نییە و دەبێتە هۆی تێکچونیان.

ئەو سەوزە و میوانەی نابێت بەیەکەوە هەڵبگیرێن:

-سێو و گێزەر
نابێت بەیەکەوە هەڵبگیرێن چونکە گێزەر بەنزیکەیی لەماوەی دوو هەفتەدا تێکدەچێت و تامی ناخۆش دەبێت.

-تەماتە و خەیار
خەیار ئەگەر لەگەڵ تەماتەدا هەڵبگیرێت زوتر زەرد دەبێت.

-ئاڤۆکادۆ و مۆز
مۆز ناهێڵێت ئاڤۆکادۆ زۆر پێبگات و بە کاڵی دەیهێڵێتەوە.

-قۆخ و مۆز
نابێت بەیەکەوە هەڵبگیرێن، چونکە مۆز وادەکات قۆخ زوتر تێکبچێت.

لەگەڵ ئەوانەشدا نابێت مانگۆ و ترێ، شلیک و توو، کەلەرم و قۆخ بەیەکەوە هەڵبگیرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا