ئەم حەوت خواردنەوەیە چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

ترشەڵۆکی گەدە یەکێکە لەو کێشانەی گەدە کە بەردەوام ڕوودەدات و دەبێتە هۆی بێزارکردنی بەشێکی زۆری خەڵک، چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە، بەڵام لەڕێگەی چەند خواردنەوەیەکی سروشتی لەماڵەوە دەتوانیت بێ هیچ دەرمانێک چارەسەری بکەیت.

ئەم حەوت خواردنەوەیە چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکەن:

-ئاوی گوێزی هیندی
ترشەڵۆکی گەدە دەبێتە هۆی ئازار و سووتانی گەروو، خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی سوودێکی زۆری هەیە دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و کانزاکانی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی پلەی ترشی گەدە دەدات.

فوائد شرب ماء جوز الهند - موضوع

-شیری سارد
شیری ساردی کەم چەوری یارمەتی کەمکردنەوەی سووتانی گەدە دەدات، بەڵام شیری پڕ چەوری ترشەڵۆکی گەدە زیاتر دەکات.

فوائد شرب الحليب البارد للامساك - مفهرس

-شەربەتەکان
شەربەتی میوە، سەوزە و شۆفان دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاد دەکەن و وادەکەن لە ژەمە خۆراکیەکاندا بڕێکی کەمتر بخورێت بەمەش ڕێگری لە دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە دەکات.

Phương Béo - Sinh Tố, Nước Ép ở Quận Hai Bà Trưng, Hà Nội | Bình luận - Phương Béo - Sinh Tố, Nước Ép | Lọ Lem | Foody.vn

-شەربەتی سەوزەکان
شەربەتی سەوزەواتەکان زۆر تەندروستن و یەکێکن لە چارەسەرەکانی ترشەڵۆکی گەدە.

للدايت والمناعة.. فوائد مذهلة لشرب عصير الخضار على الريق

-شەربەتی لیمۆ
وەک ناسراوە شەربەتە ترشەکان ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکەن، بەڵام چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ و کەمێک هەنگوین تێکەڵی ئاوی شلەتێن بکرێت سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس دەبێت و ڕێگری لە ترشەڵۆکی گەدە دەکات.

مجلة وصفات | تناول الفاكهة يخفض خطر الإصابة بأمراض القلب

-شەربەتی لیمۆ و زەنجەبیل
زەنجەبیلی وردکراو لەگەڵ زیرە، کەمێک خوێی بەردین و ئاوی لیمۆ بکوڵێنرێت و دوای ژەمەکان بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس دەبێت.

🥇 ▷ Bonbons au gingembre » Recette facile et saine!

-سرکەی سێو
گیراوەی سرکەی سێو و ئاوی شلەتێن و خواردنەوەی بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێکخراو یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەری ترشەڵۆک دەکات.

فوائد شرب خل التفاح مع الماء قبل النوم | Just Food

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا