ڤاکیسنی ئەسترازینکا ناوێکی نوێی بۆ دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئاژانسە ئەوروپیەکان ڤاکسینی ئەسترازینکای بەریتانی و سویدی، کە بۆ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهێنرێت، ناوی دەگۆڕێت بۆ ڤاکسیفیریا.

ئاژانسی بەرهەمە تەندروستیەکانی سوید بڵاوی کردەوە، کە هیچ گۆڕانکارییەک نیە، بەڵام پێویستە پسپۆڕانی بەشی کوتان ئاشنا بن بە ناوە نوێیەکەو هەروەها زانیاری دەربارەی بەرهەمەکەو ناوی بەرهەمە زۆر لەیەک جیاواز نەبن.

گۆڕانی ناوی ڤاکسینەکە، دوای ئەو کێشانە یەت کە هاتنە ڕێی هەروەها ئەو ڕاپۆرتانەی کە دوای بەکارهێنانی لەبارەیەوە کرا، ئەو کێشانەی توشی چەند کەسانێک بوو کە لە وڵاتی فەرەنسا بەکاریان هێنابوو.

بەڵام تا ئێستاش، ئاژانسە پزیشکیەکانی ئەوروپا تا ئێستا ئەوەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە، کە ڤاکسینەکە مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات، بەڵام زانایان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەسەری.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا