پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی تەندروست کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستبوونی پێست هەیە و خواردنی ناتەندروستیش بەهەمان شێوە کاریگەری نەرێنی لەسەر پێست هەیە و چەندین کێشە دروستدەکات، بۆیە پێویستە بۆ تەندروستبوونی پێست بەردەوام خواردنە تەندروست و باشەکان بخورێن.
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 وەک ماسی سەلەمون و گوێز و ئەوانی دیکەش سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی پێست هەیە، تەماتە بەیەکێک لە خواردنە زۆر باشەکان بۆ تەندروستی پێست دادەنرێت چونکە ئەو ماددانەی تێدایە کە پێست پێویستی پێیەتی.
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک میوە مزرەکان بەتایبەتی پڕتەقاڵ و لیمۆ ڕۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستی پێست و ڕێگریکردن لە کێشەکانیدا هەیە، ڤیتامین ئی کە لە گڵۆبەڕۆژە و بادەمدا هەیە بەهەمان شێوە گرنگە بۆ پێست، هەروەها ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان وەک ترێ، شوکولاتە، چا و قاوە بەباشترین بۆ تەندروستی پێست دادەنرێن.