پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوەکان باس لە هەندێک خواردن و میوە دەکەن یارمەتی کرداری هەرس دەدەن و ڕێگری لە قەبزی دەکەن.
قورسی کرداری هەرس و قەبزی کێشەیەکی بڵاوە لە جیهاندا بەشێکی زۆری کەسەکان بەدەست ئەو کێشەیەوە دەناڵێنن، بەڵام لەڕێگەی سیستمێکی خۆراکی تەندروست و چەند خواردنێکەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.
چۆنیەتی چارەسەرکردنی قەبزی:
-وەرزش کردن، ڕۆیشتن و مەلەکردن هەفتەی سێ بۆ چوار ڕۆژ چارەسەری قەبزی دەکەن.
-خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو سوودیکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کردای هەرس و قەبزیان هەیە.
-خواردنی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ.
ئەو خواردن و میوانەی چارەسەری قەبزی دەکەن:
-سێو
سێو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، گرنگییەکی زۆری بۆ کرداری هەرس و کیشەکانی ڕیخۆڵە هەیە، چارەسەری قەبزی دەکات.
-قۆخ
بەیەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی قەبزی.
-پڕتەقاڵ
پڕتەقاڵ سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سی یە، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان، مادە سوودبەخشەکان و ئاو ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-هەنجیر
پسپۆڕانی بواری خۆراک دەڵێن، هەنجیر ژەمێکی سوکە، یارمەتی کرداری هەری دەدات، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان ئەمەش ڕێگری لە قەبزی دەکات، هەروەها ڕێژەیەکی باش کالیسیۆمی تێدایە تەندروستی ئێسکەکان دەپارێزێت.
-خۆراکەکانی دیکە
ئەو خواردن و میوانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان چارەسەری کێشەکانی هەرس و قەبزی دەکەن، میوەکانی وەک، تۆوی کەتان، کشمیش، شاتوو، کیوی و قەیسی وشککراو، هەروەها خواردنەکانی وەک، مەعکرۆنە، نان و پسکیتەکانی لە دانەوێڵەکان دروستکراون دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و هەمان سوودیان هەیە.