پۆڵەتیک پرێس
دەستەو گشتی خۆراک و دەرمان لە سعودیە هۆشداری دەدەن، دەربارەی پێکهاتەکانی جێڵی برۆ واتە ئەو دەرمانەی کە لە ئێستادا هەیە، برۆی پێ ڕێک دەکرێتەوە، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی مەترسیدار و ژەهراوی تێدایە وەک ڕەساس و زەرنیخ.
ئەو دەستەیە هۆشداری دەدە سەبارەت بەوەی، ماددەی ڕەساس توشی کەم خوێنیت دەکات، هەروەها پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، توسی نەخۆشی گورچیلەت دەکات و هەندێک کات توشی نەخۆشیەکانی دەمارت دەکات و دەبێتە هۆی سەرئێشە.
هەروەها دەڵێن بەکارهێنانی ماددەی زەرنیخ بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر، قژ و پێست و نینۆک دروست دەکات، دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست و کەڕوو هەروەها لە دەستدانی ئارەزووی خواردن، گەشەکردنی ئەم نیشانانەش دەبێتە هۆی مەترسی زیاتر، دەستەکە دەڵێن باشتر وایە کە بە دوای جۆرێکدا بگەڕێن ئەم ماددانەی تێدا نەبێت.