یەکەمین زمانی دەستکرد دروستکرا

پۆڵەتیک پرێس

زانایان یەکەمین زمانی دەستکردی مرۆڤیان داهێنا کە لەتوانایدایە هەمان کردارەکانی زمانێکی ئاسایی جێبەجێ بکات.

زانایان بە سەرۆکایەتی زانکۆی لیدز و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ئێدنبرە هەستان بە داهێنانی زمانێکی دەستکرد بۆ مرۆڤ کە لە توانایدایە وەک زمانێکی ئاسایی تام بکات، وەکچۆن توانای قسەکردن و قوتدان و هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکانیشی هەیە.

ئەو تیمەی کە هەستاون بە داهێنانی زمانە دەستکردەکە پێکهاتون لە زانایان و شارەزایانی فیزیای ماددە نەرمەکان و پزیشکی ددان و ئەندازیاری میکانیکی و زانستی کۆمپیوتەر.

ئەم داهێنانە نوێیە رەنگە رۆڵ ببینیت لە پشکنینی تەکنیکە نوییەکان لەڕێی دەمەوە، لەگەڵ باشترکردنی تەکنیکە خۆراکییەکان و دەرمان و چارەسەرەکانی وشکی دەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا