پۆڵەتیک پرێس
جاترە جۆرێکە لە سەوزە کە بەشێوەی بەهاراتیش بەکاردەهێنرێت تامێکی بەهێزی هەیە، بە فرێشی و وشککراو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەپێی ماڵپەڕی”webmd”.
جاترە دەتوانرێت چای لێ ئامادەبکرێت و بخورێتەوە بەهەمان شێوە سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، سوودێکی زۆری بۆ کۆئەندامی هەناسە هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە و ئازاری سنگ دەدات.
تایبەتمەندی دژەمیکرۆبی هەیە یارمەتی باشتربوونی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا بە سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزاکانی مەنگەنیز، مەگنسیۆم، زینک، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم، ئاسن و ڤیتامین سی دادەنرێت کە گرنگییەکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە.