تاقیكردنەوەیەكی سادە بۆ تەندروستی دڵ

پۆڵەتیك پرێس:
توێژەرانی بواری تەندروستی لەوڵاتی ئیسپانیا ڕێگایەكی زۆرباش‌و كاریگەریان دۆزیوەتەوە، بۆ ئەوەی لەتەندروستی دڵ دڵنیا بینەوە.

لەم ساڵانەی دوایدا هۆكارەكان زۆر بوون بۆ خراپبوونی تەندروستی دڵ بەگشتی، بەڵام هۆكارە دیارەكان بریتین لە كاركردنی زۆرو تەمەن‌و شێوازی ژیان‌و نەخۆشی شەكرە، یاخود بۆ ماوەیی خێزانی، كە كەسانێكی زۆر بە هۆی ئەم هۆكارانە تووشی نەخۆشی دڵ بوون.

بۆیە توێژەرانی وڵاتی ئیسپانیا ڕێگایەكی سادەیان بۆ پشكنینی تەندروستی دڵ خستەڕوو، بەپێی تویژینەوەكانی زانایان لەنەخۆشخانەی لاكۆرۆنیا لە ئیسپانیا، ئەگەر كەسێك ویستی لە تەندروستی دڵی ئاگاداربێت دەتوانێت ئەم ڕێگایە تاقیبكاتەوە، بەڵام ئەگەر نەگەیشتە ئەنجامێكی باش دەتوانێت پشكنینی زیاترو وردتر ئەنجام بدات.

١٦٥ كەس خۆبەخشانە بەشداری ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیەیان كرد، بە تایبەتی ئەو كەسانەی لەكاتی كاركردندا تووشی هەناسە تەنگی، یاخود ئازاری دڵ بوون، لەتاقیكردنەوەكەدا دوو ئەنجام دەست توێژەران كەوت.

بەشێوەیەك نەخۆشەكان بەوەرزشی بەپێ ڕۆشتن‌و ڕاكردن دەستیان پێكرد، بەشێوەیەكی بەرچاو ماندوو بوون، پاشان پشوویەكی كورتیان وەرگرت ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەك، پاشان دەستیانكرد بەسەركەوتن بەسەر ٦٠ پلیكانەدا واتە چوار نهۆم، كە ماوەی تەنیا خولەك‌و نیوێكیان بۆ دانرابوو، دواتر لە تاقیگە ئەجامەكان جیا كرانەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، لە ٪٥٨ ی ئەو كەسانەی تویژینەوەكەیان لەسەر ئەنجامدراوە، توانیویانە لە ماوەی ٤٠ بۆ ٤٥ چركە بەسەر ٦٠پلیكانەدا سەربكەون، كە ئەمانە تەندروستی دڵیان باش بووە.

هەروەها ئەو كەسانەشی، بەماوەی زیاتر لەخولەك و نیوێك بەسەر پلیكانەكاندا سەركەوتوون، دكتور خیسوس بیرتو، دكتۆری تایبەت بە نەخۆشییەكانی دڵ لە نەخۆشخانەی لاكۆرۆنیای ئیسپانیا پێشنیازی بۆ كردن، سەردانی دكتۆر بكەن بۆ پشكنینی ورد، چونكە گومان هەبوو كێشە لەتەندروستی دڵیان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا