ئەم خواردنەوانە لەکاتی بەڕۆژووبووندا پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەمانگی ڕەمەزاندا پارێزگاریکردن لە شێداری جەستە کارێکی گرنگە، چونکە جەستە تەواوی ڕۆژەکە پێویستی بەڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنیەکان هەیە، هەندێک لە خواردنەوەکان لە ڕەمەزاندا ڕۆڵێکی گرنگیان لە شێدارکردنەوەی جەستەدا هەیە.

ئەم خواردنەوانە لەکاتی بەڕۆژووبووندا پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکەن:

-چای نەعنا
بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ ڕەمەزان دادەنرێت، جەستە شێداردەکاتەوە و ڕێگری لە بێهێزی و دڵتێکەڵهاتن دەکات کە دوو کاریگەری لاوەکی زۆر باون لەکاتی بەڕۆژووبووندا.

Назван напиток, снижающий артериальное давление | Комментарии Украина

-ئاوی لیمۆ
جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە وزە بە جەستە دەبەخشێت و شێداری دەکاتەوە.

لماذا الماء الدافئ بالليمون يحدث ضررا هائلا بالأسنان؟ - أنا إنسان

-شەربەتی سروشتی میوەکان
سەرچاویەکی سەرەکی شێدارکردنەوەی جەستەن، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.

Thiếu nước ối nên uống gì mẹ bầu cần biết

-شەربەتی سێو، چەوەندەر و گێزەر
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و دڵ هەیە و پارێزگاری لە شێداکردنەوەی جەستە دەکات.

Sok z buraka i jabłka - Przepis - Akademia Smaku

-چای گیا سروشتیەکان
ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەکان دەکەن، دەتوانرێت لەجێی ئەو خواردنەانەی کافایینیان تێدایە ئەو جۆرە چایانە بخورێنەوە.

أعشاب طبية طبيعية للتخلص من الأرق والتوتر وللنوم بشكل هادئ

-شەربەتی خەیار
ڕێژەیەکی زۆر ئاو، پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە، بەیەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی شێدارکردنەوەی جەستە دادەنرێت، هەروەها کالۆری کەمە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

فوائد عصير الخيار - فوائد عصير الخيار للجسم - موسوعة طب 21

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا