مۆز بۆ لەدەستدانی كێش باشە؟

پۆڵەتیك پرێس:
وەك دەزانین خواردنی سەوزەو میوە بە شێوەیەكی گشتی سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، یەكێك لەو میوانە خواردنی مۆزە، كە چەندین سوودی تەندروستی وەك دابەزاندنی كێش و باشكردنی دڵ و زیاتری هەیە.

سەرەتا پێویستە بۆ دابەزاندنی كێش ڕاوێژ بە پزیشكەكەت بكەیت، لەبەر ئەوەی پێكهاتەی جەستەی كەسەكان جیاوازە، هەروەها لەوانەیە كەسەكە لە هەموو خواردنێك سوود وەرنەگرێت.

لەگەڵ ئەوەش بۆ دابەزاندنی كێش بەتەنیا ڕێكخسنی سیستمی خۆراك بەس نییە، بەڵكو پێویستە وەرزش بكەیت و سیستمی خەویش ڕێكبخەیت.

بەڵام بە هۆی ئەوەی مۆز یەكێكە لەو خواردنانەی ڕیشاڵی زۆرە دەتوانێت سەرەتا یارمەتیدەرێكی باش بێت بۆ دابەزاندنی كێشت.

بەپێی وتەكانی بەڕێوبەرایەتی خواردن و دەرمان، مۆزێكی قەبارە مام ناوەند ١١٠ كالۆری لەخۆ دەگرێت لە كاتێكدا یەك شیلك تەنیا ٥٠ كالۆری لە خۆ دەگرێت، مۆز یەكێكە لە خواردنانەی كۆمەڵێك ماددەی كیمیایی سروشتی و ڤیتامینانتی تێدایە، كە توانایەكی باشی هەیە لە دابەزاندنی كێش بەهۆی زۆری ڕیشاڵەكانی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ماوەیەكی زۆر هەست بە تێر بوون بكەیت.

ئایا مۆز بۆ دابەزاندنی كێش بەسوودە؟
تشیلسی ترسافیش یاریدەدەری پزیشكی لەڕێكخراوی پی ئەی فاوندەیشن بۆ هۆشیاری خواردن دەڵێت: مۆز یەكێكە لەو خواردنە سەرەكییانەی، كە دەوڵەمەندە بە كۆمەڵە ڤیتامنینێكی زۆر وەك ڤایتامین، سی ڤایتامین بی ٦ ، بۆتاسیۆم ، مەگنیسیۆم ، مەنگەنیز، هەروەها فایبەر كە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ سوتاندنی كالۆری .

بەهۆی ئەو ڕیشاڵە زۆرەی كە لە مۆزدا هەیە هەروەها ماددەی فایبەر مەترسی كێش زیادكردنت لە ٪‏٣٠ كەم دەكات بە ڕێژەی لە ٪‏١٢ جێگەی ئەو خواردنانە دەگرێتەوە، كە دەیانخۆیت.

هەرچەندە هەرمێ و سێویش ڕیشاڵێكی زۆرتان تێدایە، بەڵام مۆز بەشێكی زۆرتری لە چەرەس و ئاڤۆكادۆو ترێ بەركەتووە، خواردنی میوەی هەمەجۆر یارمەتیدەرێكی باشە بۆ دابەزاندنی كێش مۆزیش یەكێكە لەوانە.

بەگشتی ڕۆژانە دەتوانیت سوود لەخواردنـی مۆزێكی قەبارە مام ناوەند ببینی بۆ لە دەست دانی كێشت.

ئایا گرنگە مۆز پێبگات؟
ترسافیش دەڵێت: جیاوازی نییە ئەگەر مۆزەكە پێگەیشتوو بێت یان نا، تەنیا لە كاربۆهیدرات و تامەكەی جیاوازی هەیە.

مۆزی سەوز باشترە لە مۆزی پێگەیشتوو بەرگری زیاترت پێدەبخشێت ماوەیەكی زۆر هەست بە تێر بوون ئەكەیت بە هۆی ئەوەی درەنگ هەرس دەكرێت.

ترسافیچ دەشڵێت: كاتێك مۆز پێدەگات، تامەكەی شیرینتر دەبێت لەبەر ئەوەی دەگۆڕێت بۆ شەكری سروشتی، هەرچەندە تامەكەی باشترە، بەڵام سوودی تەندروستی كەمترە.

ئەمەش بۆ ئەو كەسانە ڕاستە، كە نەخۆش شەكرەیان هەیە پێویستە بە وریایی كۆنترۆڵی شەكرەی خوێنیان بكەن بۆیە باشترە لە كاتی رێجیم مۆزی پێنەگەیشتوو بخۆن.

بەڵام مۆزی سەوز لەبەر ئەوەی درەنگ هەرس دەكرێت ڕەنگە باشتر بێت ئەو كەسانەی كرداری هەرس كردنیان باش نییە خۆیانی لێ بە دوور بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا