پۆڵەتیک پرێس
ڕووەکی ژاڵە گوڵێکی بچووکی هەیە، چەندین ڕەنگی جیاوزای وەک سپی، سوور و پەمەیی هەیە، ئەم گوڵە لە نێوان مانگەکانی ئەیلوول بۆ ئاداردا دەچێنرێت، هەروەها دەتوانرێت تەواوی ساڵیش بچێنرێت.
سوودەکانی ڕووەکی ژاڵە:
چەندین سوودی هەیە وەک: دژە بەکتریا و ئۆکسانە و ڕێگری توشبوون بە شەکرە دەکات، یارمەتی بەهێزکردنی ماسولکەکانی دڵ دەدات و ترپەکانی ڕیکدەخات، دەتوانرێت شەربەتەکەی لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکرێت بۆ چارەسەرکردنی خوران، چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکات.
دەتوانرێت گەڵاکانی بکوڵێنرێت و لەگەڵ ماددەی گلسرین تێکەڵ بکرێت بۆ چارەسەرکردنی خوێن بەربوونی لوت، هەروەها دەتوانرێت غەرغەرەی پێبکرێت بۆ بەهێزبوونی ددان و پووک.
زیانەکانی ڕووەکی ژاڵە:
لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە بەڵام چەندین زیانیشی هەیە وەک: ڕووەکی ژاڵە بەگشتی ژەهراویە و نابێت بە هیچ شێوەیەک لەڕێگەی دەمەوە بەکاربهێنرێت و بخورێت، چونکە دەبێتە هۆی سووتانی دەم، دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، سکچوون، بێهێزی، سەرئێشە، ئازاری گەدە و کێشە مەترسیدارەکانی دڵ.