چەند هەنگاو پێویستە تا لەنەخۆشییە مەترسیدارەکان دووربکەویتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

زانایان بەشێوەیەکی گشتی دەڵێن ڕۆژانە ڕۆشتنی ١٠٠٠٠ هەنگاو سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا باس لەوە دەکەن ڕۆژانە ڕۆشتنی ٤٤٠٠ هەنگاو پێویستە بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.

ئەنجامدانی وەرزش و چالاکی رۆژانە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، بیرچوونەوە و شەکرە کەم دەکاتەوە، کەسێکی ئاسای رۆژانە پێویستی بە دوو کاتژمێر ڕۆشتن هەیە بۆ گەیشتن بە ١٠٠٠٠ هەنگاو، هەروەها پێویستی بە ٥٣ خولەک ڕۆیشتن هەیە بۆ گەیشتن بە ٤٤٠٠ هەنگاو.

5 خطوات فعالة لخسارة الوزن أثناء المشي | الحسناء

ڕۆژانە ڕۆیشتنی ١٠٠٠٠ هەنگاو سوودێکی زۆری هەیە و یارمەتی تەندروستی مێشک و لەش دەدات، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە، ڕۆیشتنی ٤٤٠٠ هەنگاویش بەهەمان شێوە سوودی هەیە و ئەگەری مردن کەم دەکاتەوە.

ڕۆشتن و وەرزش کردن سوودێکی زۆری هەیە و بەشێوەیەکی گشتی ئەگەری توشبوون بە هەموو نەخۆشیەکان کەم دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا