سودەکانی ئاڤوکادۆ بۆ ئەو کەسانەی کێش دادەبەزێنن

پۆڵەتیک پرێس

ئاڤوکادۆ دەوڵەمەندە بە چەوری، گونجاوە لە بەیانیاندا بیخۆیت سودێکی زۆری هەیە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئاڤوکادۆ کێش دادەبەزێنێت و ئاستی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە.

پسپۆڕانی پەیمانگای تەکنەلۆجیا لە ئیلینۆی، لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر ٣١ کەس ئەنجام دا کە دەیانویست کێش دابەزێنن، ئەو ٣١ کەسە بەسەر ٣ گروپدا دابەش بوون، گروپی یەکەم ئاڤوکادۆیان زیاد کرد بۆ سیستمی نان خواردنیان بەیانیان، نیوەی دووەم و سێیەمیش نەیانخوارد.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوت، ئەو کەسانەی ئاڤوکادۆیان زیاد کردبوو بۆ سیستمی نانخواردنی بەیانیان ئاستی شەکری خوەنیان دابەزیبوو، هەروەها گرژی دەمارە خوێنبەرەکان کەم ببۆوە.

هەروەها پسپۆڕان ئاماژەیان بەوەدا خواردنی ئاڤوکادۆ لە ژەمی بەیانیاندا ئاستی شەکر لە خوێندا باش دەکات، هەروەها سودی هەیە بۆ باشتر کردنی تەندروستی دەمارە خوێنبەرەکان، هەروەها دابەزاندنی کێش

ئاڤوکادۆ وەک لە پێشتردا باس کراوە، سودێکی تەندروستی زۆری هەیە بڕێکی زۆر کانزاو ڤایتامین لە پێکهاتەکەیدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا