پیاوێک بە هەڵە دوو ڤاکسینی جیاوازی وەرگرت

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئەمریکی لە نیو هامبشایر بە هەڵە دوو جۆری جیاواز ڤاکسینی دژی کۆرۆنای بۆ بەکارهاتووە، پسپۆڕانیش دەڵێن تا ئێستا تەندروستی باشە.

کریگ ڕیچارد لە شاری لیمبستری نیو هامبشایر، لە ڕۆژئاوای شارەکەی لە ناوچەی بوونی ویلایەتی ئندیانا ڕێکەوتی وەرگرتنی یەکەم دەرزی ڤاکسینی دژی کۆرۆنای هەبوو، یەکەم دەرزیان لەجۆری مودیرنایان بۆ بەکارهێنا.

دوای چوار هەفتە کە ڕۆشتەوە بۆ وەرگرتنی دەرزی دووەم بە هەڵە دەرزی ڤاکسینی فایزەریان بۆ بەکارهێنا، دوای ئاگادارکردنەوەی ناوەندی ڕێگری کردن و چاودێری نەخۆشیەکانی ئەمریکا لە هەڵەکە و بەکارهێنانی دوو جۆری جیاوازی دەرزی لە دوو کۆمپانیای جیاواز، بەڕێوەبەری تەندروستی هامبشایر ڕایگەیاند ڕیچارد سەلامەت دەبێت.

لەگەڵ ئەم هەڵەیەشدا بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن: پیاوەکە تەندروستی باش دەبێت و لەئێستادا پێویستی بە دەرزی دیکە نییە.

ڕیچارد دەڵێت: ئەو پزیشکەی دەرزیەکەی بۆ بەکارهێنام دوای تەواو بوونی سەیرێکی کارتەکەمی کرد، هەستی بەوە کرد دەرزی ڤاکسینێکی جیاوازی بەکارهێناوە، بۆیە سەیرم کرد و وتم: دەرزی هەڵەت بۆ بەکارنەهێناوم وانیە؟ پیاوەکە بەخێرای لە ژوورەکە چووە دەرەوە، بەڕێوەبەرەکەی هێنا و وتی: تەندورستیت باش دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا