پۆڵەتیک پرێس
هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر چەندین زیانی تەندروستی بە لەش دەگەیەنێت، هەروەها ڕەنگە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر گورچیلەکان و هەوکردنی بۆریەکانی میز، کاریگەرییە خراپەکانی هێشتنەوەی میز بریتین لە
١-زۆر هێشتنەوەی میز زیان بە بۆری میز و میزەڵدان دەگەیەنێت ڕەنگە هەندێک کات بە هۆیەوە بریندار ببن و دواتر تەنها لە رێگەی نەشتەرگەریەوە چارەسەر دەکرێت
٢-یەکێک لە زیانەکانی گورچیلەی میز بریتیە لە دروست کردنی بەرد لە گورچیلەدا، کە ڕەنگە ببێتە هۆی سستی گورچیلەو دواتر بە ئەنجامدانی چەندین کاری پزیشکی چارەسەر دەکرێت و وەک لێزەر و نازۆر و هەروەها شتنی گورچیلەکان و گۆڕینیان
٣-هێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریا، ککە ئەمەش هۆکارە بۆ گۆڕانی ڕەنگی میز و هەوکردنی میزەڵدان
٤-ڕاگرتنی میز بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکانی حەوز، ڕەنگە کە دواتر نەتوانی میز ڕابگریت.
پێویستە لە دوای توشبوونت بە هەریەکێک لەم نەخۆشیانە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت بۆ چارەسەر.