ئایا دروستە هەموو ڕۆژێک پاراسیتامۆڵ بەکار بهێنیت؟

پۆڵەتیک پرێس

پاراسیتامۆڵ یەکێکە لەو دەرمانانەی بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن خاڵکیەوە بەکاردێت، لە زۆربەی دەرمانخانەکان دەتوانیت بە دەستی بهێنیت، بۆ زۆرێک لە بارودۆخە تەندروستیەکان سودی هەیە، هەر بۆیە بەشێکی زۆرمان زۆرکات لەگەڵ خۆمان هەڵمانگرتووە.

پاراسیتامۆڵ بۆ وەک ئازار شکێن بەکار دەهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی بەرز بەکاربێنرێت، هەرچەندە بەکارهێنانی ئاسانەو ئاسان دەست دەکەوێت بەڵام ئایا بەکارهێنانی زیاد لە پێویست زیانی هەیە؟

پاراسیتامۆڵ لە شێوەی تەبلێت یاخود کەپسولدا هەیە، دەتوانرێت لەگەڵ یان بەبێ نان خواردن بەکاربهێنرێت، نابێت لەگەڵ دەرمانیتر بەکاربهێنێت کاتێک ئازار شکێن وەردەگریت کاتژمێرێکی دەوێ تاوەکو چاک دەبیت، ژنی دووگیان دەتوانێت پاراستامۆڵ بەکار بهێنێت بەڵام بە شێوەیەکی گونجاو، هەروەها دەرمانەکە بە ناوەکانی پانادۆڵ دیسپرۆڵ مێدینۆڵ، دەست دەکەوێت.

ئایا دروستە هەموو ڕۆژێک بەکار بهێنرێت

بەهۆی ئەوەی هەر تەبلێتێک ٥٠٠ملیگرامە، دەتوانێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٤ جار بەکاری بهێنیت بەڵام دەبێت هەرجارەو چوار کاتژمێری نێوان بێت

بەکارهێنانی زیاد لەپێویستی پاراسیتامۆڵ، دەبێتە هۆی دروست بوونی کاریگەری خراپ و مەترسیدار، هەربۆیە نابێت زیاتر بەکاری بهێنیت هەرچەندە ئازارت زیاتر بێت

خواردنی پاراسیتامۆڵ بۆ ماوەیەکی زۆر، زیان بە جگەری مرۆڤ دەگەیەنێت، هەربۆیە بەبێ ڕاوێژی پزیشک نابێت هیچ دەرمانێک هەڕەمەکی بەکاربهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا