ئەو کەسانە کێن نابێت زەیتی زەیتون بخۆن

پۆڵەتیک پرێس

بەکارهێنانی زەیتی زەیتون دەگەڕێتەوە بۆ 6000ساڵ پێش ئێستا، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بە تەواوی جیهاندا بڵاوبۆوە و بۆتە بەشێکی سەرەکی لە ژەمە خۆراکیەکانی ڕۆژانەدا.

زەیتی زەیتون سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵام هەندێک کەس لە چەند بارودۆخێکدا پێویستە لە خواردنی زەیتی زەیتون دووربکەونەوە.

ئەو کەسانە کێن نابێت زەیتی زەیتون بخۆن:

-ئەو خانمانی دووگیانن یان شیر بە منداڵەکانیان دەدەن پێویستە لە خواردنی زەیتی زەیتون بەڕێژەیەکی زۆر دووربکەونەوە، ئەو ڕێژەیەی لە دروستکردنی خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت بەسە و نابێت زیادەڕەی تێدا بکەن.

-توشبوانی شەکرە پێویستە پێش خواردنی زەیتی زەیتون پشکنینی ڕێژەی شەکری خوێناین بکەن و بەڕێژەیەکی دیاریکراو بیخۆن.

-زەیتی زەیتون کاریگەری لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن هەیە، بۆیە ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان کردووە باشترە نەیخۆن، هەروەها ئەو کەسانەش کە بەنیازی نەشتەرگەرین پێویستە دوو هەفتە پێش نەشتەرگەرییەکە بەکارینەهێنن.

-ئەو کەسانەی هەستیاریان پێی هەیە دەبێت لێی دووربکەونەوە، نیشانەکانی هەستیاری بون بە زەیتی زەیتون ئەمانەن:
-توشبوون بە سەرئێشە و جیوب
-پژمین
-ڕەبۆ
-کۆکە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا