نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر

پۆڵەتیک پرێس

جگەر یەکێکە لە ئەندامە زۆر گرنگەکان، بۆ ئەنجامدانی کردارەکانی پێویستە بەردەوام لە نەخۆشییەکانی پارێزگاری لێبکرێت، چونکە توشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت.

جگەر بەرپرسە لە دەردانی ئەو ماددە زەردەی یارمەتی هەرسکردنی چەوری دەدات، هەروەها ئەو پڕۆتینانە بەرهەمدەهێنێت کە یارمەتیدەرن لە وەستانی خوێن لەکاتی هەر بەرکەوتنێکدا، بۆیە پێویستە لە سەرەتای توشبوون بە نەخۆشییەکانی درک بە نیشانەکانی بکرێت ئەوانیش:

-زەردبوونی ڕەنگی پێست و سپێنەی چاو
-قورس هەرسکردنی خۆراک
-سکچوونی بەردەوام
-هیلاکی و ماندوویی بەردەوام
-لەدەستدانی خواستی خواردن و کێش
-تێکچوونی کرداری هەرس

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە و بەردەوامبونیان پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دۆخەکە، چونکە مەرج نییە هەموو کاتێک نیشانەی نەخۆشییەکانی جگەر بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا