کەمی کانزایەک زیان بە لەش دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

یۆد یەکێکە لەو کانزایانەی سوودێکی زۆری بۆ لەش هەیە، بەڵام کەمی یۆد دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە لەش،لەشی مرۆڤ پێویستی بە یۆد هەیە بەبێ یۆد لەش ناتوانێت هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی دروست بکات.

کەمی یۆد تەنها زیانی بۆ غودەی دەرەقی نییە، بەڵکو زیان بە هەموو کردارەکانی لەش دەگەیەنێت وەک، بێهێزکردنی بەرگری لەش، خەمۆکی، هیلاکی بەردەوام، کەم خوێنی و زیاد بوونی کێش، کەمی یۆد بۆ ماوەیەکی زۆر لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی کێشەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان و کرداری هەرس.

کەمی یۆد لە منداڵان و هەرزەکاراندا کێشە لە گەشەکردنی مێشک و جەستەیاندا دروست دەکات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە.

بەگشتی هەموو کەسێک ڕۆژانە پێویستی بە ١٥٠ مایکرۆگرام یۆد هەیە، خانمانی دووگیانیش پێویستیان بە ٢٥٠ مایکرۆگرام هەیە، پزیشکان ڕێنمایی دەدەن لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کەمی ڕێژەی یۆد پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا