هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازبوونی ماسولکەکان

پۆڵەتیک پرێس

لاوازبوونی ماسولکەکان جگە لەوەی گاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی هەیە، گاریگەری لەسەر ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە هەیە، چونکە وادەکات هەست بە ئازار لەو شوێنانەدا بکەیت و توانای ئەنجامدانی چالاکییەکان کەمدەکاتەوە.

هۆکارە سەرەکییەکانی لاوازبوونی ماسولکەکان:

-کەمخوێنی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، چونکە وادەکات ئۆکسجین لە ماسولکەکاندا کەمبێتەوە و دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و تەنگەنەفەسی.

-نەخۆشی شەکرە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لاوازبوونی ماسولکەکان هەیە.

-زیادبوونی چالاکییەکانی غودەی دەڕەقی دەبێتە هۆی ئازار و لاوازبوونی ماسولکەکان، هەروەها لەکاتی تەمەڵبوونی غودەی دەرەقیشدا هەمان کێشە ڕوودەدات.

-بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانەکان وەک چارەسەری کیمیایی، هۆرمۆنات، کۆلیستڕۆڵ، دڵ و گەدە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر هەوکردن و لاوازبوونی ماسولکەکان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا