رۆبۆتێکی نوێ بۆ چارەسەری قورحەی گەدە بەرهەمهێنرا

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی زانکۆی چینگوای چین، رۆبۆتێکیان بۆ چارەسەرکردنی دیواری گەدەی زیانبەرکەوتوو بەرهەمهێنا کە لەڕێگەی ئێندۆسکۆبەوە توانای گەیشتنی بۆناو گەدە هەیە و لەڕێگەی سکانی سێ دووریەوە شوێنە زیانبەرکەوتووەکە چارەسەردەکات.

تاو سیۆی توێژەر دەڵێت، “زیانبەرکەوتنی دیواری گەدە بە یەکێک لە کێشە تەندروستییە باوەکانی سیستمی هەرسکردن دادەنرێت کە ٪١٢ی دانیشتوانی زەوی بەدەستیەوە دەناڵێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رۆبۆتە بچوکە ناوی Delta یە و بە بەکارهێنانی خانەی زیندوو هەڵدەستێت بە سکانکردنی گەدە بەشێوازی سێ دووری، ئەم رۆبۆتە لەڕێی ئێندۆسکۆبەوە بە ئاسانی دەگاتە گەدە و لەناو گەدەدا بە تەواوەتی دەکرێتەوە و ئامادە دەبێت بۆ کارکردن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەندازیاران ئەم رۆبۆتەیان لەسەر چەند نمونەیەکی میکانیکی گەدەی مرۆڤ تاقیکردووەتەوە، لەوەش دڵنیابوونەتەوە کە بە ئاسانی دەتوانێت بگاتە گەدە و بە کاری خۆی هەڵدەستێت و بە بێ ئەوەی هیچ زیانێکیش بە نەخۆش بگەیەنێت، دێتەوە دەرەوە.

سیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ ئەوەی ئەمە هەنگاوی یەکەم بووە، بەڵام دڵنیابووینەتەوە لە توانای بەکارهێنانی ئەم رۆبۆتە لە چارەسەری دیواری گەدەی زیانبەرکەوتوو، هەر بۆیە تیمەکە لە باشترکردنی رۆبۆتەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو بتوانین لەسەر مرۆڤیش تاقیبکەینەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا