ئارەزوو کردنی هەندێک خواردن کاریگەری چیە لەسەر تەندروستیت

پۆڵەتیک پرێس

هەریەک لە ئێمە بە شێوەیەکی ئاسایی دەکرێت حەزمان لە جۆرەها خواردن بێت، بەڵام ئارەزوو کردنێکی نائاسایی بۆ ٨ جۆری خواردن دەکرێت چەند پەیامێکت لەسەر تەندروستیت پێ بڵێت.

جۆرەکانیش بریتین لە

١-ئارەزوو کردنی سەهۆڵ
بەپێی توێژینەوەکان، دەکرێت ئارەزوو کردنی نا ئاسایی بۆ خواردنی سەهۆڵ، نیشانە بێت بۆ کەمی خوێن و ئاسن لە جەستەت دا.

٢- چۆکلەیت
بەپێی تاقیکردنەوەکان ئەگەری هەیە بەردەوام ئارەزوو کردنی خواردنی چۆکلەیت، نیشانە بێت بۆ خەمۆکی چونکە ڕێژەیەکی زۆر مەگنیسیۆم تیۆبرۆمین ی تێدایە، یارمەتی کرم کردنەوەی سترێس دەدات.

٣- شەکر و شیرینی
ئارەزوو کردنێکی زۆر، بۆ خواردنی شیرینی ئەگەری ئەوەی هەیە کە تۆ کەسێک کەم خەو بێت، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی ڕێکو پێک و کاتی تەواو دەخەون، کەمتر ئارەزووی شەکر دەکەن.

٤- خواردنەوە فەوارەییەکان
ئارەزوو کردنی ئەم خواردنەوانە ڕەنگە نیشانە بێت بۆ کەمی کالسیۆم لە جەستەت دا،بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەکارهێنانی ئەم خواردنەوانە بە ڕێژەیەکی زیاد و ڕۆژانە ئێسک لاواز دەکات.

٥- چیپسی پەتاتە
ئارەزوو کردنی زۆر بۆ خواردنی چیپسی پەتاتە بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە نیشانەیە بۆ کەمی ئۆمیگا ٣ لە جەسەتەت دا.

٦- ئاو
تینوێتی زۆر نیشانەیە بۆ وشک بوونەوەی جەستە، بەڵام هەندێک کات مەترسیدارترە ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر ئارەزووی ئاو خواردنەوەت کرد، ڕەنگە توشی نەخۆشی شەکرە بوبیت.

٧- خواردنە سوێرەکان
ئارەزوو کردنی خوێ یان خواردنە سوێرەکان دەکرێت نیشانە بێت بۆ ماندوو بوونی جەستە، یاخود گۆرانی ڕەنگی پێست.

٨-ئارەزووی خواردن بە گشتی
بەپێ ڕاپۆرتەکان ڕەنگە ئارەزوو کردنی خواردنی خێرا، بەتەنها برسێتی نەبێت بەڵکو ڕەنگە لە هەبوونی نەخۆشیەک ئاگادارمان بکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا