ڕەنگکردنی قژ بەشێوەیەکی سروشتی لە ماڵەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کاتێک تاڵەکانی قژیان سپی دەبێت ناچاردەبن ڕەنگی بکەن، بەڵام هەندێک کەس ترسی لەوە هەیە بچێتە ئارایشتگا و باش دەرنەچێت یان کاتێکی زۆری پێبچێت.

بۆ ڕزگاربون لە قژی سپی، دەتوانین لە ماڵەوە چەند پێکهاتەیەکی سروشتی بەکاربهێنین:

-خەڵوز، گرنگترین ماددە بۆ رەنگکردنی قژ خەڵوزی تایبەت بە قژە لە دەرمانخانەکان دەست دەکەوێت، لەگەڵ تێکەڵکردنی چەند مادەیەکی دیکە، بەم شێوازە بەکاردەهێنرێت:
تۆوی کەتان دەکەیتە ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەیەک، دواتر ٤ بۆ ٥ کەوچکی گەورە هەنگوین لەگەڵ تۆوی کەتانەکە و جیڵی کاکتۆس(صەبار) و ١٠ کەپسول خەڵوز تێکەڵ دەکەیت و بەجوانی لە خەڵاتی دەدەیت، تێکەڵەکە لەو بەشە دەدەیت کە سپییە یان ئەگەر دەتەوێت هەموو قژەکە ڕەش بێت لە هەمووی دەدەیت، بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر پێوەی دەبێت پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، کە ڕەنگەکە لێبۆوە دەتوانی بە شامپۆ و کرێمی تایبەت قژەکە بشۆیت.

-شەربەتی چەوەندەر، ئەگەر بەدوای ڕەنگی سووردا دەگەڕێی بۆ قژ، ئەوا چەوەندەر باشترین بژاردەیە بەم شێوەیە بەکاردەهێنرێت، کوپێک شەربەتی چەوەندەر دەپرژێنیت بەسەر قژەکەدا، پاشان قژەکە بە ئاوی سارد دەشۆیت.

-قاوە، قاوەی ڕەش دەکوڵێنیت دایدەنێیت تۆزێ سارد بێتەوە پاشان خەنە و چای خەست و موکەیەفی قژی تێکەڵ دەکەیت و دەیپرژێنیت بەسەر قژەکەدا.

-توێکڵی گوێز، هەندێک توێکڵی گوێز دەهێنین، دەیشۆینەوە و ئاوی تێدەکەین بۆ ماوەی ٣٠ خولەک دەیکوڵێنین، دایدەنێین تا سارد دەبێتەوە، پاشان لە قژەکەی دەدەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا