زیانە چاوەڕوان نەکراوەکانی خواردنەوە شیرینەکان

پۆلەتیک پرێس

زانایانی زانکۆی جۆرجیا و باشوری کالیفۆرنیا ڕایانگەیاند، خواردنەوە شیرینەکان یادەوەری منداڵان لاواز دەکات، دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی توانای فێربوون.

بەپێی بڵاوکراوە زانستیەکان، توێژەران زنجیرەیە توێزینەوەیان لەسەر جرجەکان ئەنجام داوە، بۆیان دەرکەوتووە ئەو جرجانەی ڕۆژانە خواردنەوە شیرینەکانیان دەست دەکەوێت کێشەی زۆریان هەیە لە یادەوەریدا.

خواردنەوەی خواردنەوە شیرینەکان دەبێتە هۆی، گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بەکتریای ڕیخۆڵەدا، ئەمەش کاریگەری خرا لەسەر مێشک بەجێ دەهێلێت.

توێژەران بەردەوامن لەسەر لێکۆڵینەوە، تاوەکو بگەن بەو ئەنجام و بۆیان دەربکەوێت کە ئایا شێوازی ژیانی تەندروست کاریگەرییە لاوەکیەکان و زیانەکانی خواردنەوە شیرینەکان یاخود گازیەکان کەم دەکاتەوە کە لە کاتی منداڵی هەرزەکاریدا بەر کەسەکان کەوتووە.

زانایانی زانکۆی ئارهۆسی دانیمارکی، لێکۆڵینەوەیان لەسەر چەند بەرازێک کرد، بۆیان دەرکەوت شەکر وەک ماددەیەکی بێهۆشکەر وایە کاریگەری لەسەر مێشک بەجێ دەهێڵێت وات لێ دەکات هەست بە چێژ و خۆشی بکەیت، بەڵام دەتوانرێت لە ڕێگەی تریشەوە ئەم چێژە بە دەست بێت وەک، سێکس کردن، پەیوەندی کردن هەرشتیکیتری چیژ بەخش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا