سوودەکانی زەیتی کونجی بۆ قژ

پۆڵەتیک پرێس

زەیتی کونجی گرنگییەکی زۆری بۆ قژ هەیە، چارەسەری کێشەکانی قژ دەکات بەتایبەتی وەرینی قژ، دەتوانرێت بەتەنها یان بە تێکەڵکردنی لەگەڵ زەیتی دیکە بەکاربهێنرێت.

سوودەکانی زەیتی کونجی بۆ قژ، پارێزگاری پێستی سەر دەکات، ڤیتامینەکان و کانزاکانی کالیسیۆم، مس، ئاسن و زینکی تێدایە قژ بەهێز دەکات و ڕێگری لە وەرینی دەکات.

زەیتی کونجی بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ دەتوانرێت بە چەند شێوەیەک بەکاربهێنرێت لەوانە:

-هەفتەی دووجار زەیتی کونجی لە پێستی سەر و هەموو قژەکە دەدەیت و جوان بڵاویدەکەیتەوە، دواتر قژەکە کۆدەکەیتەوە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر پێوەی بێت، پاشان بە ئاوی گەرم و شامپۆ دەیشۆیت.

-ڕێژەیەکی یەکسان زەیتی کونجی و زەیتی گەرچەک تێکەڵ دەکەیت و کەمێک گەرمی دەکەیت لەسەر ئاگر، دواتر لە پێستی سەر و هەموو قژەکەی دەدەیت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر پێوەی بێت، پاشان بە شێوەیەکی ئاسایی دەیشۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا