پۆڵەتیک پرێس
ترشەڵۆکی گەدە یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکان کە ژمارەیەکی زۆر بەدەستیەوە دەناڵێنن و ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆر دروستدەکات، هۆکارێکە بۆ نەمانی توانای خواردن و کەمبوونەوەی هەناسەدان.
ئەم سەوزەواتانە چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکەن بەپێی ماڵپەڕی”verywellhealth”:
-بیبەری ڕەنگاوڕەنگی شیرین
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکات.
-بڕۆکلی
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی بەیەکێک لە باشترین چارەسەرەکانی ترشەڵۆکی گەدە دادەنرێت، هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان دەکات.
-قەرنابیت
یەکێکە لە سەوزەواتە باشەکان بۆ چارەسەرکردنی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی رێکخستنی چەوری و کۆلیستڕۆڵی خراپ لەجەستەدا دەدات.