هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان

پۆڵەتیك پرێس:
چەندین جۆری ڤایرۆس هەیە دەبێتە هۆی نەخۆشییەكان، سەرمابوون جۆرێكی زۆر باوی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكانە ئەمەش پەتایەكە تووشی ئەندامی هەناسە دەبێت.

جۆرەكانی دیكە وەك ئەنفلۆنزا، تامێسك، ئایدز، هەوكردنی كۆئەندامی هەرس، هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر، هەوكردنی ڤایرۆسی سییەكان لەجۆرەكانی تری ئەو نەخۆشییەن.

نەخۆشییە ڤایرۆسییە گواستراوەكان لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە و پاشان لە لەشدا گەشە دەكات، ئەمەش بەهۆی چەندین هۆكارەوەیە لەوانە:
هەڵمژینی دڵۆپی ڤایرۆسی پیس لەهەوادا، خواردنی خواردەمەنی و خواردنەوە، كە پیس بوبێ بە ڤایرۆس، گواستنەوە لە ڕێگەی مێشولە و مشكەوە، دەست لێدانی ئەو شوێنانەی بە ڤایرۆس پیس بوون.

نیشانەكانی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە بە پێی ئەو شوێنەی لەش كە توش بووە هەروەها تەمەن و باری تەندروستی كەسەكە گاریگەری هەیە.

نیشانەكانی، (هیلاكی و ئازار، تا، هەوكردنی قورگ ،سەرئێشە، كۆكە)، دڵتێكەڵهاتن و ڕشانەوە، لیر، پژمین، گیرانی لوت، ئاوسانی لەوزەتێنەكان،لەدەست دانی كێش.

نەخۆشییە ڤایرۆسیەكان وەك هەموو نەخۆشییەكانی دیكە گاریگەری لاوەكی خراپی دەبێت لەوانەش، وشك بون و هەوكردنی سییەكان، گۆڕانكاری هەستانی كاتی خەو،هەست كردن بەئازار لە سنگدا، كۆكەی توند لەگەڵ بوونی بەڵغەمی زەرد یان سەوز یان قاوەیی، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، قورسی هەناسەدان، زەردبوونی پێست و سپێتی چاو،ڕەقبونی مل.

لەكاتی بوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا