پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ گۆڕانی وەرز و کەش و هەوا هەمووان بەگشتی ڕووبەڕووی توشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی دەبنەوە، بەهێزبوونی بەرگری جەستە و سیستمی خۆراکی کاریگەری لەسەر باشبوونی دۆخەکە هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی “تامیز ئۆف ئیندیا” بەم چوار ڕێگایە دەتوانرێت چارەسەری ئەنفلۆنزای وەرزی بکرێت:
-شەربەتی زەنجەبیل و هەنگوین
یەکێکە لە چارەسەرە کۆنەکان سوودێکی زۆری بۆ هەوکردنی گەروو و کۆکە هەیە و یارمەتی چارەسەرکردنیان دەدات، هەنگوین تایبەتمەندی دژەمیکرۆبی هەیە و ئەو میکرۆبانە لەناودەبات کە دەبنە هۆی هەوکردنی گەروو.
-سیر
زیادکردنی سیر بۆ سیستمی خۆراکی یارمەتی کەمبوونەوەی نیشانەکانی پەتای وەرزی دەدات.
-ڤیتامین سی
ڤیتامین سی کە بەڕێژەیەکی زۆر لە لیمۆ، پڕتەقاڵ، سەوزەوات و میوەکاندا هەیە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و چارەسەری پەتای وەرزی دەکات.
-پشوودان
دوای خواردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی یارمەتیدەرن بۆ چارەسەری پەتای وەرزی پشوودان بەیەکێک لە سەرەکیترین ڕێگاکان بۆ چارەسەرکردنی ئەنفلۆنزا دادەنرێت.